د. بەشیر حەداد: بەغدا بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم دەنێرێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/04/2019‌ :: 238‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مانشێتی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2019)ی به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردستانییه‌كان.

كوردستانی نوێ‌:

- وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ لێپرسراوە باڵاكانی بەغدا و هەرێم-دا كۆبووەوە
- سوننەكان لە رێگەی حەلبوسییەوە پێشڕەویی دەكەن؟
- بژاردەكانی بەردەم ئەمریكا لە ئیدارەدانی قەیرانی عیراقدا
- لە خانەقین، یادی شەهیدانی هەڵبژاردن كرایەوە
- 65 ئەندازیاری پسپۆڕ خەڵاتكران
- لیوا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ (كوردستانی نوێ‌): پێویستمان بە دەركردنی یاسای نوێ‌ و هەمواركردنەوەی یاسا كارپێكراوەكانە
* ئارامیی سلێمانی هێڵی سوورە و بەزاندنی ئەو هێڵە بە هیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییە
- سیسی تا 2030 سەرۆكە .. لە راپرسییەكەی میسردا هەموو دەنگەكان "بەڵێ‌" بوون
- هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا مرۆڤدۆستی بوو یان ترس؟
- ئەمریكا قۆناغێكی تری سزاكان لە دژی ئێران دەستپێدەكات
* سوپای پاسداران: نۆكەندی هورمز دادەخەین
- پانێڵێك دەربارەی دیاردەی كۆچ لە زانكۆی سلێمانی

خەبات:

- سەردانی مەولوود چاوشئۆغڵو دەستپێكی توانەوەی بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی هەولێر و ئەنقەرە
- لە رۆژی 1ی ئایار جەژی جیهانیی كرێكاران لە كوردستاندا چەندین چالاكی بەڕێوەدەچێت
- شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و تیمێكی هاوپەیمانان كۆبوونەوە
- ئەمریكا بەنیازە مووشەكی ئەتۆمیی نوێ‌ لە ئەوروپا جێگیر بكات 
* وەزیری دەرەوەی روسیا: ئەمریكا بەمەبەست مەترسیی پێكدادانی ئەتۆمی زیاد دەكات
- فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا: چیتر رێگە نادەین هەڕەشەكانی ئێران بەردەوام بێت
* تا سووریا سەقامگیری تەواوی نەبێت ئەمریكا ئەو وڵاتە جێناهێڵێت
- شەممەی داهاتوو لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە

زەمەن:
- پارتی بەڵێنی بە گۆڕان داوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی 70 و 80
- لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان: راپۆرتەكەی دەستەی دەستپاكی كەموكوڕی زۆری تێدایە
- لە رەمەزاندا 20 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتیان
- عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: ئێستا حكومەت دەتوانێت بڕیارەكانی ئەنجومەن جێبەجێ‌ نەكات
- نۆزدە ساڵە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان نەكراوە .. داوا دەكرێت ناكۆكی ئەنجومەنی شارەوانی و پارێزگاكان چارەسەر بكرێت
- ئیبراهیم عەلیزادە، سكرتێری "كۆمەڵە": بڕیارەكەی ئەمریكا لە قازانجی كورد نییە لە رۆژهەڵاتی كوردستان
- توركیا بە دروستكردنی دیوارێك عەفرین لە رۆژئاوا دادەبڕێت
- بەهۆی شەڕ و بۆردومانەوە باڵندە و ئاژەڵەكانی قەندیل بەرەو كەمبوونەوە دەچن

هەولێر:
- هەولێر و بەغدا لاپەڕەیەكی نوێ‌ هەڵدەدەنەوە .. هەولێر و بەغدا لەسەر چارەكردنی كێشەكان رێككەوتن
- هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستیپێكرد
- رێگاوبانەكان بوونەتە خەمی سەرەكی شۆفێران و هاووڵاتیان .. خراپی رێگاوبانەكان شۆفێر و گەشتیارانی هەراسان كردووە
- د. بەشیر حەداد: بەغدا بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
- لیژنەی باڵای فەتوا راوكردنی ئاژەڵ و باڵندە بە حەرام لەقەڵەم دەدات

باس:
-
بۆ یەكەمین جار لە مێژووی هەردوو حكومەتدا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتیی خۆی لە ئەنقەرە دەكاتەوە
- پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ تەنیا واژۆیەكی پارتی و یەكێتیی ماوە
- كۆمەڵی ئیسلامی دەبێت بە دوو بەرە
- ئەسعەد عیبادی، پەرلەمانتاری لیستی سائیروونی موقتەدا سەدر: كەس ناتوانێت ئاستەنگ بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست بكات
- عێراق لەبری قەرز خراوەتە رەهنەوە!.. دەبێ‌ ساڵانە 13 ملیار دۆلار قەرز و سوو بداتەوە
- چەندین سەنتەر و بنكە بە ئۆنڵاین توێژینەوە بە قوتابییان دەفرۆشن
- یەكەمین قوتابخانەی بادینان خەریكە دەڕووخێت .. نزیكەی 500 ساڵ لەمەوبەر دروست كراوە
- جووتیارێكی هەولێر یەكەم پڕۆژەی كشتوكاڵی هایدرۆپۆنیكی دروست دەكات
- 6 ساڵە بەردی بناغەی ماڵی حوزنی لە رواندز دانراوە و كاری تێدا نەكراوە

پ: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure