ئێران گۆشتی قوربانیەكانی حەجی دەوێت

هەواڵ / جیهان :: 30/04/2019‌ :: 903‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لە ئاكامی كەمی گۆشتدا لە ئێران نوێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری حەج ڕایگەیاند كە گفتوگۆی دەست پێكردووە لەگەڵ كاربەدەستانی سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی گۆشتی ئەو قوربانیانەی كە كراون بە قوربانی لە لایەن حاجیەكانی ئێرانەوە.

 

هەموو كاتێك ئەو مەڕە قوربانیانە پاش سەربڕین بە دیاری دەدرێن بە وڵاتانی دیكە بەڵام ئەمساڵ ئێران دەیەوێت پشكی حاجیەكانی خۆی خۆی وەربگرێتەوە.

 

پێشتر هەندێك كاربەدەستی ئێرانی دژی گەڕاندنەوەی ئەو گۆشتە بوون، بەڵام ئەمساڵ ناچاربوون گفتوگۆ دەستپێبكەن بۆ گەڕاندنەوەی 81 هەزار لاشەی مەڕی قوربانی چونكە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا نرخی گۆشت لە ئێراندا زۆر زۆر زیادیكردووە .

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure