دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 45890‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە (ئەمڕۆ دووشەممە 29ی نیسانی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنەوەی مووچە دەستپێدەکاتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەکان پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی و تەندروستی و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.

 

بەهۆی دوواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان بەتایبەت مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە مانگی رابردوودا ناڕەزایی دژی دواکەوتنی مووچە دروست بوو و فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵاش داوایان لە وەزارەتی دارایی کرد کە بێنەوە سەرەتای لیستی دابەشکردنی مووچە کە لە پێشتردا رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یەکێتی مامۆستایان رایگەیاندبوو لیستی دابەشکردنی مووچەی خوێندنی باڵا و پەروەردە دێنە سەرەتای لیستی دابەشکردنی مووچەوە.

 

ئا/ رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure