كۆشكى سپى سه‌ردانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ واشنتۆن دواده‌خات

هەواڵ / عێراق :: 29/04/2019‌ :: 269‌ جار بینراوە
عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

كۆشكى سپى له‌واده‌ى سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ واشنتۆن پاشه‌كشه‌ى كردووه‌ كه‌ بڕیاربوو دوو رۆژ پێش ئێستا ئه‌نجامدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى میدیایه‌كى عێراقى باسیده‌كات. 


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى نیسانى 2019) رایگه‌یاند: "كۆشكى سپى له‌ واده‌ى سه‌ردانیكردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ واشنتۆن پاشه‌كشه‌ى كردووه‌، كه‌ بڕیاربوو رۆژى 27ى ئه‌م مانگه‌ گه‌شته‌كه‌ى بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدات، و بۆ كاتێكى دیارینه‌كراو دوایخستووه‌".

سایتى (اسرار نیوز) له‌سه‌ر زارى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌: "بڕیاره‌كه‌ى كۆشكى سپى له‌كاتێكدا هاتووه‌ كه‌ بڵاوكراوه‌یه‌كى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق كێشه‌یه‌كى دروستكردووه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ دوریشى نه‌زانیوه‌ "دواخستنه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌و داواكارییانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق هه‌یه‌، به‌تایبه‌تى ئاینده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق و سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران".

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فدێكى حكومى به‌ره‌و ئه‌وروپا و له‌نێویشیاندا وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا به‌ڕێكه‌وتووه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure