برسێتی 85 هه‌زار منداڵی كوشتووه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/04/2019‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رێكخراوی منداڵپارێز رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2015وه‌ له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن 85 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له‌ برساندا مردوون.


ئاماره‌كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ نزیكه‌ی 14 ملیۆن هاووڵاتیی یه‌مه‌ن تووشی قه‌یرانی خۆراك ببن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ شه‌ڕ له‌نێوان هاوپه‌یمانیی سعودیه‌ له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێراندا به‌رده‌وامه‌.

تامر كرۆلۆس كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی منداڵپارێزه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌ڵێت: "ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ ده‌مرن زۆر له‌وانه‌ زیاترن كه‌ به‌هۆی فیشه‌ك و بۆمبه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌م منداڵانه‌ تووشی لاوازی و له‌ده‌ستدانی توانای ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان ده‌بن و به‌رگرییان نامێنێت و ته‌نانه‌ت توانای گریانیان نامێنێت.

نه‌بوونی خۆراكی پێویست له‌و وڵاته‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌روازه‌كانی گه‌یشتنی خۆراك له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی جه‌نگه‌كه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌. 

و: س ر
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure