دانیشتنى په‌رله‌مان له‌باره‌ى هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / عێراق :: 29/04/2019‌ :: 377‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى نیسانى 2019، دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد، 120 په‌رله‌مانتاریش بۆ تاوتوێكردنى پرسی هێرشى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پۆلیسى عێراقى ئیمزایان كۆكردووه‌ته‌وه‌.


حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى (البنا‌‌ء) رایگه‌یاند: تائێستا ئیمزای زیاتر له‌ 120 په‌رله‌مانتار كۆكراوه‌ته‌وه‌، بۆ دانانى بڕگه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان.

روونیشیكرده‌وه‌: په‌رله‌مانتاران داوا ده‌كه‌ن، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان میواندارى په‌رله‌مان بكرێن، بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر پرسى بوونى هێزه‌ بیانییه‌كان و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق.

پێشتریش نه‌عیم عه‌بودى په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى (البنا‌‌ء) ئاشكرایكرد: داوایه‌ك پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه‌، بۆ میوانداریكردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به‌ به‌ئامانجكردنى پۆلیسى فیدراڵى له‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure