یەکێتی ئەوروپا دژی واشنتن بەردەوامە لە رێکەوتنەکانی لەگەڵ ڤەنزویلا

هەواڵ / جیهان :: 29/04/2019‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وڵاتە ئەوروپییەکان خۆیان بەدوور دەگرن لەو سیاسەتانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڤەنزوێلا پەیڕەوی دەکات، بەو هۆیەشەوە هەموو هەوڵەکانیی  شکستیان هێناوە بۆ روخاندنی دەسەڵاتی نیکۆلا مادۆرۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە.


پێشتریش کۆمەڵێک چالاکوان توانیبویان باڵیۆزخانەی ڤەنزویلا لە واشنتن لەدەستی لایەنگرانی (خوان گایدۆ) ی ئۆپۆزسیۆن رزگار بکەن، کە بە یارمەتی ئەمریکا خۆی بە سەرۆکی کاتی ڤەنزویلا ناساندبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، واشنتن پێشتر توانیبووی پشتگیری یەکێتی ئەوروپا بەدەست بهێنێت، تاکو فشار بخاتە سەر ڤەنزوێلا بۆ ئەوەی خوان گایدۆ ببێتە سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە، بەڵام هەوڵەکانی شکستیان هێنا و وڵاتە ئەوروپییەکانیش خۆیان لەو بابەتە بەدوور گرت و بەدرێژایی کات خۆیان لێی کشاندەوە.

دوای ئەو دووکەوتنەوەیەش، وڵاتە ئەوروپییەکان بێ گوێدانە ئەو سزا ئابوورییانەی کە واشنتن سەپاندبووی بەسەر ڤەنزویلادا، بەردەوامبوون لەسەر واژوو کردنی رێکەوتنی دارایی و ئابووری لەگەڵ حکومەتەکەی مادۆرۆ.

وڵاتە ئەوروپییەکان پێیانوایە، کە مۆسکۆ و چین دژی ئەو بڕیارەی ئەمریکان و پاڵپشتی لە مادۆرۆ دەکەن و ئەگەر ئەوان بەردەوام بن لەگەڵ واشنتن، ئەوە مۆسکۆ و چین بێدەنگ نابن و ڕەنگە کێشەکە ئاڵۆز بێت و هەڵوێستێکی توند بەرامبەریان پەیڕەو بکەن، بەتایبەتی مۆسکۆ کە ڤەنزویلا وەک سوریای نوێ تەماشا دەکات و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە