لیوا حەسەن نوری: هەموو زانیارییەكی ئەمنی باسناكەین

هەواڵ / کوردستان :: 29/04/2019‌ :: 570‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لیوا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی تەئكید دەكاتەوە كە "ئارامیی سلێمانی هێڵی سوورە و بەزاندنی ئەو هێڵە بەهیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی كوردستانی نوێ رایگەیاند: بۆ رێكخستنەوەی باشتری كاروبارەكانی رۆژانەی هاووڵاتیان پێویستمان بە دەركردنی یاسای نوێ و هەمواركردنەوەی یاسا كارپێكراوەكانە.

راشیگەیاند: پەیوەندیی پتەوی نێوان دەزگای ئاسایش و خەڵك یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی پاراستنی ئارامی و ئاسایش.

لیوا حەسەن نوری ئاماژەی بەوەشدا: "بەبێ پرسی دادوەر و دادگا هیچ كارێك ناكەین، لە هەموو كاروبارەكانماندا بەپێی یاسا مامەڵە دەكەین".

دەشڵێت: "جاری وا هەیە هەندێك زانیاریی هەیە، ئێمە ناتوانین بڵاوی بكەینەوە، چونكە هەستیاری یان كێشەی كۆمەڵایەتی دروستدەكات، مەترسی هەیە بۆ سەر دۆخەكە و بۆ سەر هاووڵاتیان، بۆیە هەندێك زانیاریی هەیە بیپارێزین باشترە و باسنەكردنی زیاتر خزمەت دەكات".

باسی لەوەشكرد: "ئێمە زانیارییە راست و دروستەكە دەخەینەڕوو، ئەو زانیارییەی كە پێویست بكات دەیگەیەنین، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن، هەندێكجار بەبێبنەما و لەخۆیانەوە هەڵسەنگاندن، یان شیكردنەوە بۆ زانیارییەكان دەكەن بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئێمە یان لێدوانمان لێوەربگرن". 

وتیشی: "پێویستمان بەوەیە وردتر كار لەسەر جێبەجێكردنی یاسا بكەین، پێش بڕیاردان هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ ئەنجامی جێبەجێكردنی بڕیارەكان بكەین، بەتایبەت لە پرسی لێبووردنی گشتیدا".

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure