پێشكەوتن یەكەم رۆژنامەی سلێمانی بوو

هەواڵ / که‌لتور :: 29/04/2019‌ :: 167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ماوەیەك دوای ئەوەی ئینگلیز كۆنترۆڵی دەسەڵاتی لە شاری سلێمانی-دا كرد، مێجەر سۆن (1881-1923) حاكمی ئینگلیز لە سلێمانی، رۆژنامەی (پێشكەوتن)ی بەچاپ گەیاند كە بەیەكەم رۆژنامە لە سلێمانی دادەنرێت و یەكەم ژمارەی لە 29ی نیسانی ساڵی 1920 دەرچووە.

 

وەك سەرچاوە مێژووییەكانی رۆژنامەگەری باسی دەكەن، رۆژنامەی پێشكەوتن هەفتەی جارێك و سەرەتا بە قەبارەی 4 لاپەڕە و دواتر بە 6 لاپەڕە دەرچوێنراوە. هەندێك سەرچاوە دەڵێن (144) و هەندێكیش دەڵێن (118) ژمارەی لێ‌ دەرچووە.

 

پێشكەوتن رۆژنامە (هەفتەنامە)یەكی سیاسی و ئەدەبی و كۆمەڵایەتی بووە و دەیان نووسەری باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و (ئینگلیزیش) بابەتیان تێدا بڵاوكردووەتەوە.

 

پ:ئەڤین
بڵاوکردنەوە: چ.ع 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە