مەخمور: هێزە ئه‌منییه‌كان تەقەیان لەچەند هاووڵاتییەک کرد

هەواڵ / کوردستان :: 29/04/2019‌ :: 312‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر


به‌هۆى ده‌مه‌قاڵەى نێوان هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق و چه‌ند هاووڵاتییه‌ك، لە مەخمور كه‌سێك بریندار بووە و ژماره‌یه‌ك كه‌سى دیكه‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێن.

 

ئەحمەد حەیدەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زاى مەخمور بە دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: به‌هۆى راگرتنى ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامێكى نزیك باره‌گاى هێزه‌ عێراقییه‌كان درەنگانى (شه‌وی رابردوو 28ى نیسان)، لەنێو بازاڕی مەخمور هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى، لەگەڵ چەند گەنجێکی کوردى دانیشتووى ئه‌و شاڕۆچكه‌یه‌، بۆته‌  دەمەقاڵەیان، دواتر ئه‌و هێزانه‌  تەقەیان بەڕووی چه‌ند هاووڵاتییه‌كدا كردوه‌، له‌ ئه‌نجامدا گه‌نجێك برینداربووە.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: دواى ڕووداوه‌كه‌ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون، به‌ڵام دواتر به‌شێكیان ئازادكراون و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌وانى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ ئازادبكرێن.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زاى مەخموور جەختی لەوەکردەوە: ناوبژیوانى له‌ کێشەکەدا کراوە و ئێستا دۆخه‌كه‌ ئاسایى بوەته‌وه‌ و هیچ گرژییه‌ك له‌ ئارادا نییه‌.

 

پ: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure