270 كارمه‌ندی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی وڵاتێک گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 28/04/2019‌ :: 847‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌ (رۆژی 17ی نیسان)دا هه‌ڵبژاردنێكی نیشتمانی له‌ وڵاتی ئیندۆنیزیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 270 كارمه‌ندی كۆمسیۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وته‌بێژی كۆمسیۆنی گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند: "جگه‌ له‌و 270 كارمه‌نده‌ی كۆمیسیۆن كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 1878 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی ژماردنی ملیۆنه‌ها ده‌نگ به‌شێوه‌ی ده‌ستی باری ته‌ندروستییان تێكچووه‌".

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئیندۆنیزیا له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: "هه‌ریه‌ك له‌ میراتگری كارمه‌نده‌ كۆچكردووه‌كان 2 هه‌زار و 500 دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو پێده‌درێت كه‌ به‌نزیكه‌یی یه‌كسانه‌ به‌ موwچه‌ی یه‌ك ساڵیان". 

 

ئیندۆنیزیا بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ 260 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌نجامبدات كه‌ تیایدا 193 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌. هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ 800 هه‌زار بنكه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامدراوه‌، ئێستا 7 ملیۆن كه‌س سه‌رقاڵی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانن.


وابڕیاره‌ 22ی مانگی ئایار ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌ رابگه‌یه‌نرێت. 

و: س ر
پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure