دۆناڵد ترامپ هێرشده‌كاته‌وه‌ سه‌ر میدیا

هەواڵ / جیهان :: 28/04/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ جارێكى تر هێرشی كرده‌ سه‌ر میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر شێوازى روماڵكردنى روداوه‌كان و به‌ "ساخته‌كار" تۆمه‌تباریكردن.


(دوێنێ شه‌ممه‌ 27ى نیسانى 2019) له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى له‌ بۆنه‌یه‌كى ویلایه‌تى ویسكۆنسن، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا باسی له‌چه‌ندین پرسی گرنگى ئابورى و بازرگانی كرد.

له‌پاش ئه‌وه‌ى ئاشكراكردنى زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به‌ بێكارى له‌وبۆنه‌یه‌دا هه‌راى نایه‌وه‌، ترامپ ئاماژه‌ى بۆ كامێراكان رۆژنامه‌نوساندا له‌پشتى ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ى بۆنه‌كه‌ی تێدا  سازدرا و وتى: "ئه‌وه‌تان له‌بیربێت ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌یت، یان كه‌مێك سنور ببه‌زێنیت، ئه‌و كه‌سانه‌ى پشته‌وه‌ (مه‌به‌ستى رۆژنامه‌نوسه‌كان بوو) ده‌تكه‌ن به‌ سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كان بۆیه‌ ده‌بێت زۆر وریابم، هه‌واڵى ساخته‌.. هه‌واڵى ساخته‌ .. ئه‌وان  ساخته‌كارن".

داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure