وەبەرهێنانی روسیا لە عێراق 45 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 28/04/2019‌ :: 213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەفدێکی گەورەی روسیا سەردانی عێراق دەکەن و چەندین رێککەوتنی ئابوری گرنگ ئیمزادەکەن، پێشبینیش ده‌كرێت تا ساڵی 2035 وەبەرهێنانی گەورە کۆمپانیای (لوک ئۆیڵ) لە عێراق بگاتە 45 ملیار دۆلار.


سایتی سپوتنیکی روسی بڵاویکردۆتەوە: ئامانج لە سەردانی ئەو وەفدە روسییە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەیە لە دۆسییە ئابورییەکانی عێراق و ئەو لەمپەڕ و ئاستەنگانەی کە لەبەردەم پەیوەندییە ئابوریەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.

پێدەچێت لە سەردانی ئەو وەفدە روسیەدا چەندین بڕیاری گرنگ دەربکرێن لەنێویشیاندا ئیمزاکردنی 16 رێککەوتنە لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا.

به‌پێى سایته‌كه‌ پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2035 وەبەرهێنانی گەورە کۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی وزە (لوک ئۆیڵ) لە عێراق بگاتە 45 ملیار دۆلار.

و: ئەڤین
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure