باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق: سامانەکەی خامنەیی 200 ملیار دۆلارە

هەواڵ / عێراق :: 28/04/2019‌ :: 166‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای سڕینەوەی ئەو بڵاوکراوەیە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات، کە رایگەیاندبوو: سامانەکەی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە 200 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

هەینی رابردوو 26ی نیسانی 2018، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدابوو: گەندەڵی لەسەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتی ئێران بڵاوبووەتەوە.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سامانەکەی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە 200 ملیار دۆلار مەزەندە دەکات، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە وڵاتەکەی کردووە رایدەگەیەنێت: ئەو بڵاوکراوەیە دژی عورفی دیبلۆماسی و رێسا نێودەوڵەتییەکانە کە حوکمی کاری نێردەکان دەکات لە دەوڵەتی خانەخوێدا.

رونیشکراوەتەوە: دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لەلایەن نێردەیەکی دیبلۆماسییەوە، کە ئامانج لێی دەوڵەتێکی دراوسێی عێراق و بەها ئایینی و سیاسییەکانیەتی، دژی بنەماکانی دەستوری عێراقە و لەگەڵ بنەماکانی نیەتپاکی لە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێی ناگونجێت.

داواشکراوە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەو بڵاوکراوەیە بسڕێتەوە کە دژی (عەلی خامنەیی) رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران بڵاوکراوەتەوە و رێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە.

و: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure