تەقینەوەکانی سریلانکا کاریگەری بۆ سەر بازرگانی ھەرێم دەبێت؟

هەواڵ / ئابوری :: 28/04/2019‌ :: 238‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

سریلانکا لەگەڵ بازرگانانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کاری بازرگانی هاوبەشیان هەیە و تەقینەوەکانی ئەمدواییەی ئەو وڵاتەش، کاریگەرییان لەسەر ئەو بازرگانییە نەبووە.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "کاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتی سریلانکا کە بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتە دەیکەن، زیاتر بازرگانی "چا"یە کە تائێستا ئەو بازرگانییە بەردەوامیی هەیە".

وتیشی: "تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە تائێستا ھیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەو بازرگانییە نەبووەو كاریگەریی نەبووە بۆ سەر کاری ھاوردەکردنی چا و ھیچ مەترسییەکیش لەئارادا نییە".

وڵاتی سریلانکا بەیەکێک لەوڵاتە گەورەکانی بەرھەمھێنانی چا دادەنرێت کە ھەناردەی وڵاتانی جیھانی دەکات.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "کاری بازرگانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەوەی تائێستا لای ئێمە ئاشنایە تەنیا کاری ھێنانی "چا"یە کە ئەمەش بەردەوامە و تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە کاریگەری نەبووە لەسەر ڕەوشی ئەو بازرگانییە".

عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری بەرھەمی چا لەوڵاتی سریلانکاوە لەلایەن بازرگانانەوە دێنێتە هەرێمی كوردستان.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure