ژماره‌یه‌ك وه‌زیرو به‌رپرسی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 28/04/2019‌ :: 774‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی نیسان، ژماره‌یه‌ك وه‌زیرو به‌رپرسی حكومه‌تی عێراقی سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

 
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: شانده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێكهاتوون له‌ وه‌زیره‌كانی پیشه‌سازی، پلاندانان، رۆشنبیری، بازرگانی و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه كه‌ جگه‌ له‌م وه‌زیرانه‌ش، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی تێدایه‌.

وتیشی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی عێراق تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌". 

به‌وته‌ی حه‌داد شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێكی هاوتای خۆیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌و باس له‌ كێشه‌و گرفته‌كان ده‌كرێت و میكانزمی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان ده‌دۆزنه‌وه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure