پیشه‌ى سه‌ركرده‌كانى جیهان پێش سیاسه‌ت

هەواڵ / جیهان :: 27/04/2019‌ :: 5168‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد ترامپ له‌ ساڵى 2016دا هه‌موو جیهانى سه‌رسام كرد. ده‌ریخست كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى وڵاتێك بگریته‌ده‌ست، پێویست ناكات سیاسییه‌كى موخه‌زره‌م بیت. له‌و كاته‌وه‌ هه‌تا دێت ژماره‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ زۆرتر ده‌بێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌ته‌وه‌ هاتوون. تازه‌ترین نموونه‌ش هه‌ڵبژاردنى ڤۆڵۆدمیر زیلینیسكییه‌. زیلینسكى سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌رێكى كۆمیدى ده‌ستى پێكرد و ته‌نانه‌ت له‌ زنجیره‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى ئۆكرانیدا ڕۆڵى سه‌رۆكێكى بینیوه‌، كه‌چى ئێستا به‌ڕاستى بووه‌ به‌ سه‌رۆكى ئۆكرانیا.


له‌م گه‌له‌رییه‌دا زانیارى سه‌رنجڕاكێش بخوێنه‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیان و پیشه‌ى سه‌ركرده‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى جیهان پێش ئه‌وه‌ى بچنه‌ بوارى سیاسه‌ته‌وه‌: 

1_ ڤۆڵۆدمیر زیلینسكى: 
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئۆكرانیایه‌ سه‌ره‌تا له‌ بوارى كۆمیدیا و ڕاگه‌یاندندا كارى كردووه‌و به‌ كرده‌وه‌ ڕۆڵى سه‌رۆكى ئۆكرانیاى بینیوه‌ له‌ زنجیره‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ ناونیشانى خزمه‌تكارى گه‌ل.

2_ ئه‌نگێلا مێركڵ: 
كاتێك كه‌ فیزیاى كوانتۆمى ده‌خوێند، له‌ باڕێكدا كارى ده‌كرد.

3_ جاكیندا ئاردین: 
سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزله‌ندا، سه‌ره‌تا له‌ شانشینى یه‌كگرتوو كارى كردووه‌ وه‌ك ڕاوێژكارى سیاسی سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى تۆنى بلێر. 

4_ ئایاندرا مودى:
به‌ منداڵى ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى هیندستان یارمه‌تى باوكى داوه‌ وه‌ك شاگردى چایچى له‌ ئێستگه‌یه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌ردا، پاشان خۆى و براكه‌ى له‌ ئێستگه‌یه‌كى پاسدا چایخانه‌یه‌كیان داناوه‌.

5_ پیریزا مه‌ى:
پاش ته‌واوكردنى خوێندنى زانكۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا له‌ بانكى ئینگلته‌را كارى كردووه‌.

6_ ئیمانوێل ماكرۆن:
سه‌رۆكى فره‌نسا چه‌ند پیشه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێشى كه‌مى هه‌بووه‌، بۆ نموونه‌ وه‌ك یاریده‌ده‌رى سه‌رنوسه‌ر كارى كردووه‌، پاشان بانكدارى كردووه‌.

7_ دالیا گریباوسكایتى:
سه‌رۆكى لیتوانیا ماوه‌یه‌ك وه‌ك پشكنه‌ر كارى كردووه‌ له‌ ڕێكخراوێكى مه‌ده‌نیدا.

8_ نیكۆلاس مادۆرۆ:
سه‌رۆكى ئێستاى ڤه‌نزوێلا پێشتر شۆفێرى پاس بووه‌و دواتر بووه‌ به‌ سه‌ركرده‌ى یه‌كێتیه‌كى بازرگانى.

9_ سێرجیۆ ماتارێلا:
سه‌رۆكى ئیتاڵیا ماوه‌یه‌ك پڕۆفیسۆرى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان بووه‌ له‌ زانكۆى پاڵێرمۆ. 

10_ جۆكۆ ویدۆدۆ:
سه‌رۆكى ئیندۆنیزیا سه‌ره‌تا له‌ كارگه‌ى مۆبیلیاته‌كه‌ى باوكیدا كارى كردووه‌ كاتێك كه‌ ته‌مه‌نى 12 ساڵ بووه‌.

11_ مۆریسیۆ ماكرى:
سه‌رۆكى ئه‌رجه‌نتین سه‌ره‌تا له‌ كۆمپانیاكانى بیناسازى و ئه‌ندازیارى شارستانیدا كارى كردووه‌، ئه‌و له‌ ساڵى 1991دا ڕفێنرا و به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ چووه‌ سیاسه‌ته‌وه‌.

12_ چارلس میشیل:
له‌ ته‌مه‌نى 16 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كارى سیاسى. كارى پارێزه‌ریشى كردووه‌ پێش ئه‌وه‌ى ببێته‌ 51ه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا.

13_ سیباستیان پاینیدا:
له‌ چه‌ندین زانكۆدا پڕۆفیسۆر بووه‌ پێش ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رۆكى چیلى ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست.

14_ شینزۆ ئابى:
سه‌ركرده‌ى ژاپۆن پێشتر له‌ كارگه‌ى پۆڵاى شارى كۆبى له‌ ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌دا كارى كردووه‌.

15_ سكۆت مۆریسۆن:
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوستوڕالیا له‌ بوارى هونه‌رى منداڵاندا كارى كردووه‌ له‌ ڕیكلامه‌ بازرگانیه‌كان و سریاڵه‌ لۆكاڵییه‌كاندا ڕۆڵى بینیووه‌.

16_ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د: 
سه‌رۆكى سوریا سه‌ره‌تا وه‌ك پزیشكى سه‌ربازى كاری كردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى دیمه‌شق، پاشان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى له‌نده‌ندا مه‌شقى كردووه‌.

17 _ محه‌مه‌د بن سه‌لمان:
جێنشینى سعودیه‌ پێش ئه‌وه‌ى بچێته‌ كابینه‌كه‌ى سعودیه‌وه‌، له‌ كه‌رتى تایبه‌تدا كارى كردووه‌.

18_ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:

له‌ هه‌رزه‌كاریدا شه‌ربه‌تى فرۆشتووه‌ پاشان وه‌ك یاریزانێكى پیشه‌یی فوتبۆڵ یارى كردووه‌ پێش ئه‌وه‌ى بچێته‌ سیاسه‌ته‌وه‌.

19_ لیۆ ڤارادكار:
سه‌رۆك وه‌یرانى ئایرله‌ندا خوێندكارى قۆناغى كۆتاى پزیشكى بوو كاتێك به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد.

20_ جه‌ستن ترۆدیۆ:
پێش ئه‌وه‌ى شوێنى باوكى هه‌ڵبگرێت و ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا ماوه‌یه‌ك مامۆستا بووه‌.

21 _ پێدرۆ سانچیز:
پێش ئه‌وه‌ى ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا له‌ په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپادا كارى كردووه‌و له‌ جه‌نگى كۆسۆڤۆ، له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌.

22_ خی جین پینگ:
سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى چین له‌ ته‌مه‌نى گه‌نجێتیدا دوورخرابووه‌وه‌و له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا ده‌ژیا و خه‌ریكى كارى ڕێكخستن بووه‌.

23_ دۆناڵد ترامپ:
سه‌رۆكى ئێستاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ كاركردنى له‌ كۆمپانیاكه‌ى باوكیدا ده‌ستىپێكرد كه‌ كۆمپانیایه‌كى به‌ كرێدانى خانوو بوو له‌ نیویۆرك.

24_ ڤلادیمێر پۆتین:
سه‌رۆكى ڕووسیا ماوه‌ى 16 ساڵ ئه‌فسه‌رێكى ناسراوى kgb بوو، به‌ڵام له‌ ساڵى 1991دا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

25_ مون جه‌ى ئین:
پێش ئه‌وه‌ى ببێته‌ سه‌رۆكى كۆریاى باشور له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌ تایبه‌ته‌كاندا كارى كردووه‌.

26_ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى:
پێشتر سوپاسالارى سوپاى میسڕ بووه‌.

27_ جه‌یر بۆڵسۆنارۆ:
پێش ئه‌وه‌ى ببێته‌ سه‌رۆكى به‌ڕازیل له‌ سوپادا خزمه‌تى كردووه‌ و به‌ كه‌سێكى واسواس و توڕه‌ ناسراوه‌.

28_ بنیامین نه‌تانیاهۆ:
له‌ سه‌ره‌تادا له‌ سوپاى ئیسرائیلدا كارى كردووه‌.

29 _ كیم جۆن ئۆن:
پێش ئه‌وه‌ ببێته‌ سه‌رۆكى كۆریاى باكور زانیارى زۆر له‌ باره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌، ده‌وترێت به‌شدارى كردووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كاندا بۆ كۆكۆدنه‌وه‌ى پشتیوانى بۆ خۆى.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure