سلێمانی: واده‌ی دابه‌شكردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / کوردستان :: 27/04/2019‌ :: 5015‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند: سبەینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی كرێی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگەكانی یەك و دووی 2019 دەكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی بۆ دواڕۆژ وتی: "سبەینێ  یه‌كشه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2019، كرێی وانەبێژی مانگەكانی 1 و 2ی 2019 دابەشدەكرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد:له‌ئێستادا به‌شی ژمێریاریان سه‌رقاڵی وه‌ردبینی و كاره‌كان بۆ كرێی وانەبێژی مانگەكانی 3 و 4 و پاش ته‌واوبوونی رێكاره‌كان، ئەو پارەیەش دابەشدەكرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure