رۆبۆت له‌ به‌رپرسان باشترە

هەواڵ / زانست :: 27/04/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

خه‌ڵك زیاتر له‌ جاران متمانه‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كه‌ن به‌جۆرێك كه‌ ئێستا چواریه‌كی ئه‌وروپییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بڕیاری سیاسی بدرێته‌ ده‌ست رۆبۆت (ژیریی ده‌ستكرد) نه‌ك سیاسییه‌كان.


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 2500 كه‌س کراوە كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی حوكمڕانیی زانكۆی ئای ئیی ئیسپانییه‌وه‌ له‌ وڵاتانی بریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، فڕه‌نسا، ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ریده‌خات كه‌ هێشتا خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن نیگه‌رانن له‌وه‌ی رۆبۆت جێگه‌ی مرۆڤ بگرێته‌وه‌. 

ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ 70%ی به‌شداربووه‌كانیان پێكهێناوه،‌ پێیانوایه‌ ته‌كنه‌لۆژیا كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌خاته‌ سه‌ر مرۆڤ و په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان.

به‌ڵام چواریه‌كی ئه‌و به‌شداربووانه‌ رۆبۆت له‌ سیاسه‌تمه‌داران به‌باشتر ده‌زانن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر حوكمڕانی له‌باره‌ی وڵاته‌وه‌. 

ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و به‌رپرسان ده‌گه‌ڕێته‌وه.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژیریی ده‌ستكردیش له‌ هاك و پرۆگرامكردنی لایه‌ندارانه‌ به‌دوور نییه‌ و ده‌توانرێت له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ ده‌ستكاری بكرێت و زیان به‌ مرۆڤه‌كان بگه‌یه‌نێت.

و: س ر
پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure