بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/04/2019‌ :: 20220‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دەزگای كەشناسی گشتی عێراق باری كەشوهەوای پێنج رۆژی داهاتووی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە دەكات کە بارانبارین هەندێك ناوچە دەگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

دەزگای كەشناسی عێراق لەبەیاننامەیەكدا (ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی 2019) بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەداوە: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە چەند ناوچەیەك لە هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق.

كەشناسی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەڕۆژی سێشەممەوە بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ناچەكانی ناوەڕاستیش هەوری تەواو دەیگرێتەوە.

دەزگا عێراقییەكە ئەوەشی باسكردووە: كە بارانبارین تا رۆژی چوارشەممە و ئێوارەی پێنجشەممە بەردەوامیی دەبێت.

 ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە