ئۆتۆمبێلێک هەشت کەس دەشێلێت

هەواڵ / جیهان :: 27/04/2019‌ :: 5473‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

هەواڵی پەیوەندیدار

دواڕۆژ

 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەشت کەس دەشێلێت و بەگوێرەی زانیارییەکانیش رووداوەکە بە ئەنقەست بووە و پاڵنەری رەگەزپەرستی لەپشتەوە بووە.

 

پۆلیسی سان فرانسیسکۆ بڵاویکردۆتەوە: شۆفێرەکە ناوی (ئیزایا بیبلیز)ەو تەمەنی 34 ساڵە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دەرکەوتووە، رووداوەکە بە ئەنقەست بووە و پاڵنەری رەگەزپەرستی هەبووە.

 

ئاشکراشی کردووە: شۆفێرەکە وایزانیوە ئەو هاووڵاتییە پیادانەی لەو شوێنەدا رێیان کردوە موسڵمانن، بۆیە ئەو تاوانەی بەرامبەریان ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.

 

پ: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure