به‌وێنه‌: ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا له‌ باره‌گایه‌كى عومه‌ر به‌شیردا دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/04/2019‌ :: 5096‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


میدیاكانى سودان ئاشكرایانكرد كه‌ تیمێكى هێزه‌ئه‌منییه‌كانى و ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ربازیى ئه‌و وڵاته‌ باره‌گاى عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكى له‌كارلادراوى سودانیان پشكنیوه‌ و جگه‌ له‌ بڕیك زۆر دراوى جۆراوجۆر چه‌ندین جۆرى خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌كاتێكدا به‌شیر خۆى وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ دیندار پیشانده‌دا و سه‌رۆكایه‌تى وڵاتێكیشی كردووه‌ كه‌ زۆرینه‌ موسوڵمانن.

 
رۆژنامه‌ى ره‌ئیلیه‌وم ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌و پكشنینه‌كدا شه‌ش ملیۆن یۆرۆ و 351 هه‌زار دۆلار و  پێنج ملیار جونیه‌ى سودانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ بڕێكى زۆر له‌ جۆرى جیاوازى خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان.

 

موعته‌سه‌م عه‌بدوڵا، بریكارى داواكارى گشتى سودان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و پكشنینه‌ به‌ فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى راگوزه‌ر بووه‌ و سكاڵاى یاسایی له‌دژى عومه‌ر بشیر تۆماركراوه‌ به‌تۆمه‌تى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌.

 

 داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure