ئه‌ڵمانيا 100 مليۆن يۆرۆ هاوكارى بۆ عێراق تەرخاندەکات

هەواڵ / عێراق :: 27/04/2019‌ :: 296‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌ڵمانیا ساڵانه‌ بڕى 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌داتە عێراق، ئه‌و هاوكارییه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنى پڕۆژه‌ى بچوك و مامناوه‌ند ده‌بێت.


سیریل نون، باڵوێزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند: ئه‌ڵمانیا ساڵانه‌ بڕى 100 ملیۆن یۆرۆى ته‌رخانكردووه‌ له‌پێناو پاڵپشتیكردنى پڕۆژه‌ى بچوك و مامناوه‌ند له‌ عێراق، هاوكارییه‌كه‌ش له‌ رێگه‌ى بانكى بازرگانى عێراقه‌وه‌ ده‌بێت.

ئاره‌زووى وڵاته‌كه‌ى بۆ پاڵپشتیكردنى عێراق نیشانداوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌كان و سودوه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

ئه‌و وتانه‌ى باڵێوزه‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ى دیدارێكیدا بووه‌ له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیرى دارایى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى كه‌ تیایدا باسى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابوورییه‌كانى نێوان ئه‌ڵمانیا و عێراق كراوه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى دارایى، له‌ به‌رامبه‌ردا فوئاد حسێن پێشوازى عێراقى بۆ هه‌موو وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا نیشانداوه‌ له‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بێنه‌ بازاڕى عێراق و كاربكه‌ن.

جه‌ختیشیكردووەته‌وه‌: عێراق پێویستى به‌ ئه‌زموون و ته‌كنیكێكى ئه‌ڵمانی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ هاووڵاتیان.

پ: ن. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure