قاعیدە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لەسعودیە دەکات

هەواڵ / جیهان :: 27/04/2019‌ :: 456‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئاژانسی ئەسیۆشیەیتد پرێس ئاشکرایکرد: رێکخراوی قاعیدە لە جەزیرەی عەرەب، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە سعودیە کردوە، ئەوەش دوای لە سێدارەدانی 37 هاووڵاتی تۆمەتباری تیرۆر.


بەپێی ئاژانسەکە، رێکخراوی قاعیدە کە چالاکییەکانی لە باشوری یەمەنە، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکەوە، سعودیەی بەوە تۆمەتبارکردووە کە خوێنی ئەو هاووڵاتیانەی بۆ رازیکردنی ئەمریکا رشتووە.

لەبەیاننەمەکەدا جەختیش دەکەنەوە: ئەو کردەوەیەی سعودیە لە یاد ناکەن و تۆڵەیان لێدەکەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە چالاکان پێیانوایە ئەوانەی لە سێدارەدراون لە کەمینە شیعەکانن، بەڵام دەوترێت ئەو بەیاننامەیەی قاعدە بەڵگەیە بۆ ئەوەی بەشێک لەوانەی لە سێدارەدراون سەر بەو رێکخراوەن.

بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکانیش، ئەوانەی رۆژی دووشەممەی رابوردوو لە سێدارەدراون خەڵکی شەش ناوچەی جیاوازن و بەهۆی بیروباوەڕی جیاواز و هەندێکیان بەهۆی هێرشکردنەسەر شاندی دیپلۆماتکار و بەشێکیشیان بەهۆی دزی چەکدارییەوە لە سێدارەدراون.

ئا: ن.ر

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە