نهێنى ئاشكرانهكردنى شوێنى عومه‌ر به‌شیر
هەواڵ / جیهان :: 27/04/2019 :: 493 جار بینراوە
عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكى له‌كار لادراوى سودان
دواڕۆژ
رۆژنامه‌یه‌كى سودانى هۆكارى ئاشكرانهكردنى شوێنى به‌ندكردنى عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكى له‌كارلادراوى سودان ئاشكراده‌كات كه له ئێستادا خۆپیشانده‌رانى ئه‌و وڵاته داواده‌كه‌ن وێنه‌ى بڵاوبكرێته‌وه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و گومانانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌یه.
رۆژنامه‌ى راكوبهى سودانى له پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى خۆى راپۆرتێكى سه‌باره‌ت به چاره‌نوسى عومه‌ر به‌شیر بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئاشكرانهكردنى شوێنى به‌ندكردنى به‌شیر به‌هۆى پرسی ئه‌منیه‌وه‌یه و ترسی ئه‌وه‌یه هه‌یه خۆپیشانده‌رانى ئه‌و وڵاته بچنه به‌رده‌م ئه‌و شوێنه‌ى لێى به‌ندكراوه ئەگەر شوێنەکەی ئاشکرابکرێت و نه‌توانرێت دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه مهترسیهكى تر ئه‌وه‌یه كه هه‌وادار و لایه‌نگرانى عومه‌ر به‌شیر ئه‌گه‌ر شوێنى به‌ندكردنى بزانن هه‌وڵى ئازادكردنى بده‌ن.
داڕشتنه‌وه: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه: شیروان شه‌ریف