وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 27/04/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە
مه‌ولود چاوش ئۆغلو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا

دواڕۆژ

بڕیاره‌ سبه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر بكات و چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى  حكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێم تاوتوێ بكات. 


بڕیاره‌ (سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 28ى نیسانى 2019) مه‌ولود چاوش ئۆغلو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر و به‌سڕه‌ بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كۆدەبێته‌وه‌.

میدیاكانى توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا چاوش ئۆغلودا جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ چه‌ند پرسێكى ترى ئابورى و ئه‌منى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێم تاوتوێده‌كات.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure