سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ سریلانكا رویاندا

هەواڵ / جیهان :: 26/04/2019‌ :: 934‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى سریلانكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ سریلانكا رویاندا، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ-یش ده‌ڵێن :"ته‌قینه‌وه‌كان له‌كاتێكدا رویانداوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كارگه‌یه‌كى دروستكردنى بۆمب".

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانكرده‌وه‌ "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى نیسان، له‌ ناوچه‌ى سامانتۆرى له‌ نزیك شارى باتیكلۆوا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كارگه‌یه‌كى دروستكردنى بۆمب، له‌ ئه‌نجامدا پێكدادان له‌نێوان گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌، دواتر سێ بۆمب كه‌ له‌ناو كارگه‌كه‌دابوون ته‌قیونه‌ته‌وه‌".

 

هاوكات به‌شێك له‌ میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو  كه‌ ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى چواره‌م بیستراوه‌، به‌ڵام وته‌بێژى سوپاى سریلانكا، هه‌واڵه‌كه‌ى به‌ته‌واوه‌تى پشتڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه‌ و دەڵێت :"ئێمه‌  پێمانوایه‌ یه‌كێك له‌ گومانلێكراوه‌كان خۆى ته‌قاندبێته‌وه‌".

و: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure