كه‌شناسى پێشبینى كه‌شوهه‌واى چه‌ند رۆژى داهاتووى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 26/04/2019‌ :: 45349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ئه‌مڕۆه‌ هه‌ینى 26ى نیسان، تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت و باران نابارێت. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینیەکان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌لەرزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژ-ی راگه‌یاند :"به‌پێی پێشبینییه‌كان له‌ ئه‌مڕۆ تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه‌ 29ی نیسانی 2019 كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت و بارانبارین روونادات". 

وتیشی :"به‌یانی ئاسمان هه‌ورده‌بێت و له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتووشدا پله‌كانی گه‌رما یه‌ك بۆ دوو پله‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌". 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە