زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ 31 هه‌زار كتێبى كۆكرده‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 26/04/2019‌ :: 157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

لە یادی 31 ساڵەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، زانکۆی هەڵەبجە هەڵمەتێکی راگەیاند بۆ کۆکردنەوەی 31 هەزار کتێب، سەرۆکی زانکۆکەش رایدەگەیەنێت: ئامانجەکەیان بەدیهێناوە و 31 هەزار کتێبی جۆراوجۆریان کۆکردووەتەوە.


د. ته‌حسین عه‌بدولكه‌ریم، سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ (ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسانی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ سه‌روبه‌ندى یادى 31 ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ ده‌رفه‌تمانزانى كه‌ هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى 31 هه‌زار كتێب رابگه‌یه‌نین، خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكدا توانیمان به‌و ئامانجه‌مان بگه‌ین و 31 هه‌زار كتێبى جۆراوجۆر كۆبكه‌ینه‌وه‌.

وتیشی: "ئه‌و كتێبانه‌ى كۆمانكردووه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى زۆر به‌هێز و سود به‌خشى سه‌رده‌میانه‌ى تێدایه‌ كه‌ ده‌كرێت كتێبخانه‌ى زانكۆ و هه‌روه‌ها خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆكه‌شمان سودێكى زۆریان لێوه‌ر بگرن".

سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئەوەشی خستەڕوو: راسته‌ ئێمه‌ توانیومانە 31 هه‌زار كتێب له‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى زانستى جۆراوجۆر كۆبكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ ماناى ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ كۆتایى به‌ وه‌رگرتنى كتێب بهێنین له‌ به‌خشه‌رانى كتێب، به‌ڵكو سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین له‌هه‌ر كات و بۆنه‌یه‌كدا بێت كتێب ببه‌خشێته‌ زانكۆكه‌مان و كتێبخانه‌ى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى پێده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ین.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure