به‌غدا: 250 كه‌س ده‌ستگیركران

هەواڵ / عێراق :: 26/04/2019‌ :: 346‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى نیسان،  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى به‌غدا رایانگه‌یاند: له‌ هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و ده‌ستگیركردندا، 250 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌.


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى به‌غدا له‌باره‌ى ورده‌كارى هه‌ڵمه‌ته‌کەوه‌ رایانگه‌یاندووه‌ "له‌ هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منى هاوبه‌شى هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كه‌ شه‌وى رابردوو له‌ناوچه‌ى به‌تاوێن له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، توانراوە 250 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن".

له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ى خراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى به‌غدا ئاشكرایانكردووه‌ "ده‌ستگیركراوه‌كان تۆمه‌تبارن به‌ به‌كارێهێنان و بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر، هه‌موویان ره‌وانه‌ى بنكه‌ ئه‌منییه‌كان كراون، بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایى پێویست له‌ دژیان".

ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 25ى نیسان، عه‌لى غه‌ریرى، فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌غدا رایگه‌یاند :"هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌ به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكى پشكنین و گرتنى فراوانیان له‌ناوچه‌ى  به‌تاوێن له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا ده‌ستپێكردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان بەدەستگەیشت له‌سه‌ر بوونى شوێنى خۆحه‌شاردان و ئه‌نجامدانى تاوان".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure