سه‌رۆكى سریلانكا: تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ته‌قینه‌وه‌كان كوژرا

هەواڵ / جیهان :: 26/04/2019‌ :: 347‌ جار بینراوە
پۆلیسى سریلانكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى نیسان، سه‌رۆكى سریلانكا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ كوژرانى زه‌هران هاشم، داواكاراو و تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى هێرشه‌كانى سریلانكاى راگه‌یاند.


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، مایسریبالا سیریسینا، سه‌رۆكى سریلانكا  له‌سه‌ر زارى ده‌زگاى هه‌واڵگرییه‌كانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند :"زه‌هران هاشم، داواكراو و تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى زنجیره‌ هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كانى وڵاته‌كه‌مانه‌ له‌میانى به‌شداریكردنى له‌ كرده‌ تیرۆریستیه‌كه‌ى هۆتێل شانگریلا كوژراوه‌".

سه‌رۆكى سریلانكا ورده‌كارى زیاترى خسته‌ڕوو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد :"زه‌هران هاشم، خۆى به‌شداریكردووه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ى هۆتێل شانگریلا، به‌ڵام له‌ هه‌مان هێرشد خۆشى بووته‌ قوربانى و كوژراوه‌".




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure