سریلانكا: ئه‌مڕۆ نوێژى هه‌ینى له‌ مزگه‌وته‌كاندا ناكرێت

هەواڵ / جیهان :: 26/04/2019‌ :: 13326‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى دۆخى له‌ناكاو له‌ سریلانكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى نیسان، حكومه‌تى سریلانكا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى پاراستنى گیانى هاوڵاتیان و مه‌ترسى هه‌بوونى ته‌قینه‌وه‌ نوێژ له‌ مزگه‌وته‌كاندا ناكرێت،  وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاتاش ده‌ڵێت :"به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه‌ 359 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى".


حكومه‌تى سریلانكا به‌فه‌رمى رایگه‌یاند "به‌هۆى هه‌بوونى ئه‌گه‌رى هێرشى تیرۆریستى و ته‌قینه‌وه‌ بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كانى وڵاته‌كه‌یان، له‌پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانی هاوڵاتیه‌كانیان بڕیاریانداوه‌ ئه‌م هه‌ینیه‌ نوێژى هه‌ینى له‌ سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى وڵاته‌كه‌یاند رابگرن".

هاوكات وه‌زیرى ته‌ندروستى سریلانكا له‌به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى نوێترین ئاماره‌كانى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد :"به‌هۆى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ 359 كه‌س كوژراون، 500  كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".

وتیشى  :"به‌هۆى شێواوى جه‌سته‌ى به‌شێك له‌ قوربانییه‌كانه‌وه‌ ناتوانرێت بناسرێنه‌وه‌".

هاوكات وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌ هیماسیرى فرناندۆ كه‌ رۆژى  پێنجشه‌ممه‌ 25ى نیسان،به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌، له‌ كۆتا لێدوانیدا رایگه‌یاند "به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌ هێرشه‌كان 58 كه‌س ده‌ستگیركراون".

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ سریلانكا-یان كرده‌ ئامانج و رۆژى سێشه‌ممه‌ 23ى نیسان، گروپى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشانه‌دا راگه‌یاند كه‌ كرانه‌ سه‌ر سریلانكا وێنه‌كانى ئه‌و دوو برا خۆكوژه‌شی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كرده‌كانیان ئه‌نجامداوه‌.

ئا: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure