هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان زیاتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌

هەواڵ / جیهان :: 26/04/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە
وێنه‌ى مه‌راسیمێكى به‌خاكسپاردن له‌ ئه‌فغانستان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌فغانستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ نێوان مانگی كانونی دووه‌م و ئازاری ئه‌مساڵدا هێزه‌ ئه‌فغانییه‌كان و هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر له‌ 300 كه‌سی مه‌ده‌نیان كوشتووه‌، 300 كه‌سی دیكه‌شیان برینداركردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، "هێزه‌ ئه‌فغانییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌ نێوده‌وڵتییه‌كان له‌وانه‌ش"ناتۆ" له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌ زیاتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌".

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانى یۆنامى "نزیكه‌ی 305 كه‌سی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت كوژراون له‌ نێوان مانگه‌كانی كانونی دووه‌م و ئازاری ئه‌مساڵ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ 52.5% هه‌موو ئه‌و مردنانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا تۆمار كراوه‌".

و:كێوان
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure