خۆپیشاندانى جوتیاران گامێشه‌كانى له‌ خانه‌قین ده‌كرد

هەواڵ / کوردستان :: 25/04/2019‌ :: 517‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

بەهۆی هێنانی ژمارەیەکی زۆری گامێش بۆ سنوری خانەقین، جوتیاران و چالاکوانانی قەزاکە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، پۆلیسیش بڕیاریدا دەربکرێن و بگەڕێندرێنەوە بۆ دیالە.


عه‌قید دیار شه‌كه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین (ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاووڵاتیان و چالاكوانان و به‌شێك له‌ جوتیارانى سنوورى خانه‌قین، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردران بۆ به‌دواداچوون و ده‌ركه‌وت ئه‌و گامێشانه‌ بوونه‌ته‌ هۆى پیسبوونى ئاوى ئه‌ڵوه‌ن و هه‌روه‌ها زیان گه‌یاندن به‌ زه‌وى جوتیاره‌كان و مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیشیان لێده‌كرێت. 

وتیشى: "له‌به‌ر بەژه‌وه‌ندى گشتى و جوتیاره‌كان بڕیارماندا به‌ ده‌ركردنى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى گامێش كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ دیاله‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ سنوورى خانه‌قین و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كاروانى ده‌ركردنى گامێشه‌كان جێبه‌جێكراو تاوه‌كو رۆژى یه‌كشه‌ممه‌یش داهاتوو مۆڵه‌تمان به‌ خاوه‌نه‌كانیان داوه‌". 

له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوودا له‌ سنوورى پارێزگاى دیاله‌وه‌ زیاتر له‌ 600 گامێش له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵداره‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ خانه‌قین. ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتیان و جوتیارانی بەدوای خۆیداهێنا

پ: ن.ر
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure