چی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهان ده‌زانیت؟

هەواڵ / ئابوری :: 27/04/2019‌ :: 890‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

قه‌ته‌ر وڵاتێكی بۆماوه‌یی ده‌ستوورییه‌ و بنه‌ماڵه‌ی بن سانی دوو سه‌ده‌یه‌ حوكمی ده‌كه‌ن.


قەتەر 2.6 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه، خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی 300 هه‌زار كه‌سن و 2.3 ملیۆن بیانی لێ ده‌ژی.

رووبه‌ری هه‌موو وڵاتی قه‌ته‌ر چوار له‌سه‌ر پێنجی رووبه‌ری پارێزگای هه‌ولێره‌.

به‌شی زۆری وڵاته‌كه‌ بیابانه‌ و 99%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ شاری دەوحه‌ی پایته‌خت ده‌ژین.

پله‌ی گه‌رمای قه‌ته‌ر له‌نێوان 7 تا 50 پله‌ی سه‌دیدایه‌ و ساڵانه‌ 70 ملیمه‌تر بارانی لێده‌بارێت.

قه‌ته‌رییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی جیهانن و تێكڕای داهاتی تاكه‌كه‌س نزیكه‌ی 125 هه‌زار دۆلاره‌.

سێیه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی گازی هه‌یه‌ و به‌ یه‌ده‌گی نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌.

هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵكی قه‌ته‌ر 2.6 ملیۆن كه‌سن، فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ساڵانه‌ توانای گه‌شتی 50 ملیۆن كه‌سی هه‌یه.

ته‌نیا له‌ هه‌زاردا 12 كه‌س له‌ قه‌ته‌ر بێكارن له‌كاتێكدا له‌عێراق رێژه‌ی بێكاری له‌ هه‌زاردا 140 كه‌سه‌.

شێوازی ژیان له‌ قه‌ته‌ر وایكردووه‌ له‌ سێ كه‌سی قه‌ته‌ری یه‌كێكیان قه‌ڵه‌و بن.

ئا: س. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure