ده‌رباره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌هێزى گه‌رما رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 25/04/2019‌ :: 6816‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشبینیكارێكى كه‌شوهه‌وا ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى هاتنى شه‌پۆلێكى گه‌رما بۆ عێراق له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌سته‌ى كه‌شوهه‌واش ده‌شڵێت: كه‌شوهه‌واى رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانى باكور باراناوى ده‌بێت.


سادق عه‌تیه‌، شاره‌زا و پێشبینیكارى كه‌شوهه‌واى عێراق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى نیسانى 2019) رایگه‌یاند: ده‌نگۆى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌هێزى گه‌رما له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه‌ هه‌واڵێكى ناڕاسته‌، به‌ڵكو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى رێژه‌یى له‌ رۆژى شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

وتیشى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ پله‌ى گه‌رما له‌ ئاستێكى نزمتر له‌ ئاستى ئاسایى خۆیدا ده‌بێت جگه‌ له‌ ناوچه‌كانى رۆژئاواى وڵات.

پێشتر ژماره‌یه‌ك له‌ سایت و په‌یجى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێكیان له‌باره‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بڵاوكردبوه‌وه‌.

له‌كاتێكى پێشتردا ده‌سته‌ى كه‌شوهه‌واى عێراق پێشبینیه‌كانى خۆى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و هه‌فته‌ى داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كه‌شوهه‌وا هه‌تاو و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ رۆژانى پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینى و له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ شه‌پۆلێكى باران روو له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كان ده‌كات.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: باران بارینه‌كه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌رێم و باكورى عێراق ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارانى كه‌م له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشور.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم پێشبینیه‌كانى خۆى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى هه‌ینى بڵاوكرده‌وه‌. بۆ زانینى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى كلیك لێره‌ بكه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە