ژماره‌ى پاڵێوراوان بۆ پۆستى پارێزگارى موسڵ گه‌یشته‌ 30 كه‌س

هەواڵ / عێراق :: 25/04/2019‌ :: 577‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌ى پاڵێوراوان بۆ پۆستى پارێزگارى موسڵ گه‌یشتووه‌ته‌ 30 كه‌س.


نوره‌دین قوبلان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى نیسانى 2019) رایگه‌یاند: تائێستا ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان بۆ پۆستى پارێزگارى موسڵ كاندید كردووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 30 كه‌س و هیچ ناوێكیش نییه‌ نزیك بێت له‌ پۆسته‌كه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌مووان وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

وتیشى: "ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌ 2ى ئایارى داهاتوو داده‌خرێت".

له‌ 21ى ئازارى 2019 به‌له‌مێك له‌ دورگه‌یه‌كى گه‌شتیارى موسڵ له‌ رووبارى دیجله‌ ژێرئاو كه‌وت و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان بێسه‌روشوێن بوون.

دواى رووداوه‌كه‌، په‌رله‌مانى عێراق نەوفل عاگوب، پارێزگارى شاره‌كه‌ و جێگرى پارێزگارى له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى موسڵ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: دیاریكردنى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌پێى ویستى شه‌قام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنى توانا و لێهاتوویى و شاره‌زایى كه‌سه‌كان.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure