کاتی راگەیاندنی رێکكەوتنی کۆتایی پارتی و یەکێتی ئاشکراکرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/04/2019‌ :: 1582‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وتەبێژی پارتی رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو رێکكەوتنی کۆتایی یەکێتی و پارتی واژۆده‌كرێت.


مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى نیسانى 2019) رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو رێکكەوتنی کۆتاییمان لەسەر پۆستەکان لەگەڵ یەکێتی رادەگەیەنین و لەئێستاشدا 90%ی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تەواوبووە و ئەوەی دیکەشی لەم چەند رۆژەدا یەکلادەکرێتەوە.

لەبارەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێقۆڵیی لە ‌نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا، مەحموود محەمەد بۆ میدیای رەسمی حزبەکەی ئاماژەی بەوەکرد: كۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ نووسینەوەی بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی كوردستان دەبێت، 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پێشتر‌ لەگەڵ یەكێتی رێككەوتنی سیاسیمان بەستووە،‌ ئەو رێككەوتنەی ئێستاش دەكرێت رێككەوتنە لەسەر پۆستەكان.

ئا: رێباز
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure