بە بیانوی ئاوارەییەوە ساڵانە 20 هەزار توندڕەو دەگەنە ئەوروپا

هەواڵ / جیهان :: 25/04/2019‌ :: 153‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لێپرسراوێكی دەزگای هەواڵگری سەربازی ڕووسی ڕایگەیاند: ساڵانە بە ناوی ئاوارەوە نزیكەی 20 هەزار توندڕە و دەچنە ئەوروپا (سێرگی كۆڤالیۆڤ) نوێنەری هەواڵگری گشتی هێزە چەكدارەكانی رووسیا لە وتەیەكدا لە كۆنگرەی مۆسكۆ بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەو زانیارییەی ڕاگەیاند و وتی: "زۆرێك لەمانە هەوڵ دەدەن بیروباوەڕی توندڕەوی بڵاوبكەنەوە و بە دوای كەسانی دەوڵەمەنددا بگەڕێن بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بۆ ڕێكخراوە توندڕەوەكان.

 
كۆڤالیۆڤ وتی: "ناسینەوەی ئەم توندڕەوانە كارێكی ئاسان نیە چونكە زۆربەی كۆچبەرەكان كە دێنە ئەوروپا دەڵێن ناسنامەكانمان ونكردووە.

ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە وتیشی: "توندڕەوەكان بە زۆری لەگەڵ بارودۆخی ئەوروپادا ڕادێن و فێری شێوازی تازەی چالاكی تێكدەرانە دەبن و لە هێرشەكانیانا سوود لەو ئەزموونانە وەردەگرن كە لە وڵات و ناوچەكانی خۆیاندا فێری بوون". 

كۆڤالیۆڤ وتی: "داڕمانی ڕژێمی قەزافی بەهۆی دەستوەردانی وڵاتانی خۆرئاواوە لە لیبیا سیستمی ئاسایشی لە كیشوەری ئەفریقادا تێكدا و تا ئێستا لیبیا بۆتە یەكێك لە ڕێڕەوە گەورەكانی كۆچبەرانی نایاسای و چەك و ماددەی هۆشبەر و زۆربەی ئەو كۆچبەرانەش كە یەنە ناو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە خەڵكی وڵاتانی ئەفریقین بە تایبەت كۆنگۆ و نایجیریا و مالی و سۆماڵ".


پ: پەری

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure