نەتەوە یەكگرتووەكان : ژمارەی بەساڵاچوان ژمارەی مناڵانی تێپەڕاند

هەواڵ / جیهان :: 25/04/2019‌ :: 116‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نەتەوە یەكگرتووەكان لە چەند بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئێستا گۆی زەوی بە هەنگاوی خێراتر لە جاران بەرەو پیربوون دەچێت بۆ یەكەم جار لە مێژوودا ئێستا ژمارەی بەساڵاچوان زیاترە لە ژمارەی مناڵان. 

 
ڕاپۆرتەكانی یوئێن دەڵێن: "ژمارەی ئەو كەسانەی لە 65 ساڵ تێپەڕیكردووە گەیشتۆتە 705 ملیۆن كەس، بەڵام ژمارەی مناڵانی ژێر تەمەنی 5 ساڵ تەنیا 650 ملیۆنە.

 

نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت: "زۆربوونی ژمارەی بەساڵاچوان بە بەراوورد بە ژمارەی مناڵان یەكێكە لە خەسڵەتەكانی وڵاتانی پێشكەوتوو چونكە تێكڕای تەمەن لەو وڵاتانەدا بەرزە لە كاتێكدا كە ڕێژەی لەدایك بوون كەمە چونكە زۆربەیان حەز لە مناڵ خستنەوە ناكەن".

 

ڕاپۆرتەكان دەڵێن: "لە ساڵی 1960 دا لە وڵاتانی پێشكەوتوودا تێكڕا هەر ژنێك 5 مناڵی هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2018 دا ئەو ژمارەیە دابەزیووە بۆ 2.4 مناڵ لە لایەكی دیكەوە تێكڕای تەمەن لە 52 ساڵەوە بەرزبۆتەوە بۆ 72 ساڵ.

 

زانایانی دیمۆگرافیا دەڵێن: "ئەم بارودۆخە نا تەندروستە و گوشاری زۆر دروست دەكات لە بوارەكانی گەشەكردنی ئابوری و بیمە و چاودێری تەنردوستی و خانەنشینیدا هەروەها لە ئایندەدا ژمارەی دانیشتوان لە زۆر وڵاتدا كەم دەبێتەوە". 


پ: پەری

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure