مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 25/04/2019‌ :: 309‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاووتوێ و پەسەندكردنی رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی پارتییەوە دەست دواڕۆژ كەوتوون: (ئەمڕۆ 25ی نیسانی 2019) مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە و كۆبوونەوەكەش ئاساییە، چونكە زۆربەی كات رۆژانی پێنجشەممان كۆدەبنەوە، بەڵام دوور لەچاوی میدیاكانە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا تاووتوێی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی، پارتی و گۆڕان دەكرێت و رەنگە بڕیاری كۆتاییشیان لێبدرێت، جگە لەوەش كاندیدەكانی پارتی بۆ حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان زۆربەیان دیاریكراون و رەنگە ئەوانیش هەفتەی داهاتوو پەسەند بكرێن. 

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە