وەزیرى بازرگانى عێراق هۆشداری دەداتە جوتیاران

هەواڵ / ئابوری :: 24/04/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژى یەکشەممەى رابردوو، محەمەد هاشم ئەلعانى وەزیرى بازرگانى عێراق هۆشدارى دایە جوتیاران کە بەهیچ شێوەیەک گەنمى هاوردەکراو و گەنمى بۆیەکراوى خۆماڵى ڕادەستى کۆگاکان نەکەن لەم وەرزەدا بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى حکومى، چونکە ئەوە پێچەوانەى یاسا و رێنماییەکانە و بە تاوانى بەهەدەردانى پارەى گشتى ئەژمار دەکرێت.


وەزیرى بازرگانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتى: "بەپێی بڕگەى حەوتەمى یاسا و رێنماییەکانى تایبەت بە بازاڕکردنى گەنم، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە کە گەنمى هاوردەکرا و بۆیەکراو وەربگیرێت و ئەگەر بسەلمێندرێت ئەو گەنمە یاخود گەنمەکانى ساڵانى رابردوو هاوردەکراون یاخود بۆیەکراوى خۆماڵین، ئەو کارمەندە بەرپرسیار دەبێت کە لە کۆگاکانى وەرگرتنى ئەو جۆرە گەنمە پشکنینى بۆ کردوون و لەرووى یاساییەوە تاوانبار دەکرێت لە وەرگرتنى.

ئەوەشى خستەڕوو: دەستبەسەر ئەو بڕە گەنمانە دەگیرێت و خاوەنەکەشى بە پێی یاسا بە تاوانى بەهەدەردانى پارەى گشتى دەدرێتە دادگا و سزاى خۆى وەردەگرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure