عێراق ياداشتێك بۆ به‌هێزكردنى لامه‌ركه‌زييه‌ت واژۆده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 25/04/2019‌ :: 121‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

سه‌باح دلێمى، وه‌زيرى پلاندانانى عێراق، بۆ به‌هێزكردنى لامه‌رکه‌زييه‌ت له‌ 15 پارێزگاى عێراق، ياداشتێكى لێكگه‌يشتنى له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌ڵمانى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى واژۆکرد.


به‌پێى به‌ياننامه‌يه‌كى نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى، سه‌باح دلێمى وه‌زيرى پلاندانان (چوارشه‌ممه‌ 24ى نيسانى 2019) عێراق و ئاژانسى ئه‌ڵمانى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ياداشتێكيان واژۆكردووه‌ بۆ راهێنانى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ته‌ خۆجێيه‌كان له‌سه‌ر سيستمى لامه‌ركه‌زييه‌ت و به‌کارهێنانى باشترى سه‌رچاوه‌كانى پارێزگاكان و گه‌ياندنى به‌ راى گشتى.

وه‌زيرى پلاندانان راشيگه‌ياندووه‌: ئه‌و هاوكارييه‌ وه‌ك درێژكراوه‌ى سه‌ركه‌وتنى ياداشته‌ جێبه‌جێكراوه‌كانى پێشووتر دێت له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌ڵمانيا بۆ په‌رەپێدان و به‌هێزكردنى سيستمى لامه‌ركه‌زييه‌ت، ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ش له‌ 15 پارێزگا جێبه‌جێده‌كرێت.

داواشيكردووه‌: ئه‌و پرۆژه‌يه‌ فراوانتر بكرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ‌هه‌موو پارێزگاكان بگرێته‌وه‌.

به‌پێى راگه‌یەندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان، كريستۆف باير، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ئاژانسى ئه‌ڵمانيا بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى وتوويه‌تى: "ئاژانسه‌كه‌ پوخته‌ى ئه‌زمون و لێهاتوویيه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ وڵاتاندا به‌شدارى سيستمى لامه‌ركه‌زييان كردووه‌".

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure