دوو به‌رپرسى نوێ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران دانران

هەواڵ / عێراق :: 24/04/2019‌ :: 2727‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌پێى فه‌رمانێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، حه‌ميد خزەیر وه‌ك ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق له‌ جێگه‌ى مه‌هدى عه‌لاق دانرا، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌بدلڕه‌زا وه‌ك به‌ڕێوەبه‌رى نوسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران دياريكرا.


به‌پێى فه‌رمانێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، كه‌ ژماره‌ (142)ى ساڵى 2019ى له‌سه‌ره‌، ده‌ڵێت: "لە دانيشتنى ئاسايى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانی ژماره‌ 16 لە 23ی نیسانی 2019 بڕياردرا، داوا له‌ په‌رله‌مان بكرێت به‌ دانانى هه‌ريه‌ك له‌ (محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌زا عه‌بدولحه‌ميد) له‌ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران. هه‌روه‌ها (حه‌ميد نه‌عيم خزه‌ير) له‌ پۆستى ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.

ده‌شڵێت: "هه‌ردووكيان ئه‌و پۆستانه‌ به‌بريكار وه‌رده‌گرن تا ئه‌وكاته‌ى به‌ فه‌رمى داده‌مزرێن به‌پێى ماده‌ى (80/ به‌ندى پێنجه‌م) له‌ ده‌ستور.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure