ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاو دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 24/04/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕەسمی داوای لەپارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان كردووە راپۆرت ئامادە بكەن بۆ خەمڵاندنی ئەو زیانانەی بەهۆی لافاوەوە لە هاوڵاتیان كەوتووە.


كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 24ی نیسان) بە دواڕۆژ-ی راگەیاند "11 ئەندامی ئەنجومەن یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كرد بەمەبەستی داواكردن لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان بۆ ئاگاداركردنەوەی سەرجەم قەزا و ناحیەكان بۆ خەمڵاندنی ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی بارانبارینەوە بەر هاوڵاتیان كەوتووە".

وتیشى: "ئەمڕۆ ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەن نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی ئەو لایەنانە كردووە بۆ ناردنی ئەو راپۆرتانە، پاشان راپۆرتەكان ئاڕاستەی حكومەتەكانی عێراق و كوردستان دەكرێت بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەیان".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure