چین و تورکیا بڕیارەکەی ترەمپ رەتدەکەنەوە

هەواڵ / ئابوری :: 24/04/2019‌ :: 181‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


چین و تورکیا رایدەگەیەنن: بەردەوامدەبن لەسەر هاوردەکردنی نەوتی ئێران، سەرەڕای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتایی پێهێنانی درێژکردنەوەی ماوەی بەخشینی ئەو دوو وڵاتە لە کڕینی نەوتی ئێران.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئای بی تی تایمز" دووشەممەی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە رێژەی هانەردەکردنی نەوتی ئێران بۆ "سفر" دادەگرێت، ئامانجیش لەو هەنگاوەی واشنتن ناچارکردنی تارانە بۆ دەستپێکردنی گفتۆگۆ بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015.

جینگ شۆنگ، وەزیری دەرەوەی چین، لەبارەی ئەو بڕیارە نوێیەی ترەمپەوە، رەخنەی توندی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت بەرامبەر ئێران و وتی: "هەماهەنگیمان لەگەڵ ئێران یاساییە و پێویستە رێزی لێبگیرێت".

وتیشی: "چین پابەندە بە مافە شەرعییەکانی و پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکانییەوە و رۆڵێکی ئەرێنیش دەبینێت بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی وزەی نێودەوڵەتی".

لای خۆشییەوە، مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سزاکانی ترەمپی راستەوخۆ رەتکردەوە و وتی: "ئەو بڕیارە ئاشتی و سەقامیگری بۆ ناوچەکە ناهێنێت و زیانی بۆ هاووڵاتیانی ئێران دەبێت".

دەسەڵاتدارانی ئێرانیش، دژی ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمز دەکات لە رێگەی هێزەوە.

ئا: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە