عێراق به‌زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ره‌كانى ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 25/04/2019‌ :: 468‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق رایدەگەیەنێت: عێراق ره‌تيده‌كاته‌وه‌ په‌نابه‌ران به‌زۆر بنێردرێنه‌وه‌.


نه‌وفه‌ل به‌ها موسا، وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق (چوارشه‌ممه‌ 24ى نيسانى 2019) له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: "حكومه‌تى عێراق ره‌تيده‌كاته‌وه‌ عێراقييه‌كان به‌زۆر بنێردرێنه‌وه‌ به‌بێ ئيراده‌ و خوستى خۆيان كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ پێشێلكارى كه‌رامه‌ت و مافه‌كانيان".

جه‌ختيشيكرده‌وه‌: عێراق چاودێرى ئه‌و رێوشوێنانه‌ ده‌كات كه‌ يارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زومه‌ندانەى عێراقييه‌كان، هه‌روه‌ها دووباره‌ شياندنه‌وه‌ و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقيدا.

هاوكات به‌رپرسانى دۆسيه‌ى په‌نابه‌ران له‌ فره‌نسا رايانگه‌ياندووه‌: حكومه‌تى فره‌نسا كارده‌كات له‌سه‌ر پرۆگرامى ناردنه‌وه‌ى ئاره‌زومه‌ندانه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانيان، هه‌ر كه‌سێكيش بگه‌ڕێته‌وه‌ بڕى (1300) يۆرۆى پێده‌درێت، سه‌ربارى پاره‌ى بلیتى فڕۆكه‌.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure