تویته‌ر پێنج هه‌زار هه‌ژمارى ساخته‌ى پاڵپشتى ترامپى داخست

هەواڵ / جیهان :: 25/04/2019‌ :: 99‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد: كۆمپانیاى تویته‌ر پێنج هه‌زار هه‌ژمارى ئه‌لیكترۆنى (Bot) ى پاڵپشتى دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى داخستووه‌، كه‌ په‌یوه‌ستن بوون به‌ تۆڕێكى فراوانه‌وه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتنى راپۆرتى مۆله‌ر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت ده‌ستوه‌ردانى روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی: ئه‌و هه‌ژمارانه‌ى داخراون په‌یوه‌ست بوون به‌ هه‌ژمارى تره‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تى پاڵپشتى سعودیه‌ ده‌كه‌ن و لە تویته‌كانى پێشوویدا كارا نه‌بوون، ته‌نیا له‌ 3 یان 4 تویتى ترامپدا بینراون.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: كۆمپانیاى تویته‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه‌ى داخستووه‌ كه‌ كرده‌ى یاریكردنیان كردووه‌ و بنه‌ماكانى به‌كارهێنانى تویته‌ریان پێشێلكردووه‌، به‌رده‌وامیشن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هه‌ژمارانه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure