شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/04/2019‌ :: 73089‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی 

مانگی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ پێنجی مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه‌ پشكی هه‌رێم نه‌نێرێت سستی له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ رووده‌داته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.


به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتوون، له‌ مانگی ئایارى داهاتوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ پێنجی مانگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و سه‌ره‌تاش مووچه‌ى دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، بۆ دواڕۆژ وتی: "دابه‌شكردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان پشتده‌به‌ستێت به‌ هه‌ردوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ سه‌ره‌تای مانگدا پاره‌ ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تى دارایی كه‌ بڕه‌كه‌ی 378 ملیار دیناره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ره‌تای لیسته‌كه‌دان بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌سه‌ره‌تای مانگ بڕه‌ پاره‌ی هه‌رێم بۆ مووچه‌ نه‌نێرێت ئه‌وا دابه‌شكردنی مووچه‌ سستی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ رویدا كه‌ چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت.

 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure