داواى كۆتا بۆ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 24/04/2019‌ :: 367‌ جار بینراوە
چوار ملیۆن هاوڵاتى عێراق خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق داواده‌كات كۆتاى په‌رله‌مان بۆ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت دابنرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان چوار ملیۆن خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌ عێراقدا بوونیان هه‌یه‌.


یوسرا ره‌جه‌ب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى نیسانى 2019) رایگه‌یاند: پێویسته‌ هاوشێوه‌ى زۆرێك له‌ وڵاتان، كۆتا بۆ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تییان بكات.

سایتى سۆمه‌ریه‌نیوز له‌ زارى یوسرا ره‌جه‌ب ئه‌وه‌شى وت: "به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق زیاتر له‌ چوار ملیۆن خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت هه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆره‌ و پێویستیان به‌ چاودێرى هه‌یه‌.

له‌ عێراق كۆتا ته‌نها تایبه‌ت به‌ پێكهاته‌ ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یه‌.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌:ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure